دارالإسلام و دارالکفر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-15-15:25:00 - کۆدی بابەت: 4523
دارالإسلام و دارالکفر
حوکمە شەرعییەکان

ناوی (دارالإسلام)ـی لەسەر لاناچێ، کەوابوو: (ئەندەلووس) و (فەلەستین) بە (دارالإسلام)ـی داگیرکراو ئەناسرێن و ڕزگارکردنیان واجبە.

ناوه‌ڕۆك

پێناسەی (دارالإسلام) و (دارالکفر)

یەکەم: مەبەست بە (دارالإسلام)، واتە: خانەی ئیسلام، ئەو شوێنەیە کەوتبێتە ژێر دەسەڵاتی ئیسلام، جا دانیشتووەکانی موسوڵمان بووبن، یان هەر لەسەر ئاینی خۆیان مابنەوە و سەرانە بدەن. جا ئەگەر دووبارە کافرەکان داگیری بکەنەوە، ناوی (دارالإسلام)ـی لەسەر لاناچێ، کەوابوو: (ئەندەلووس) و (فەلەستین) بە (دارالإسلام)ـی داگیرکراو ئەناسرێن و ڕزگارکردنیان واجبە.

دووەم: (دارالحرب)، یان (دارالکفر)، واتە: خانەی جەنگ، ئەو شوێنەیە کە نەکەوتبێتە ژێر دەسەڵاتی ئیسلام، جا ئەگەر دانیشتووەکانی لە جەنگدابن، پێیان ئەگوترێ: (حربی)، واتە: کافری جەنگی، وە ئەگەر لە پەیمانی جەنگ وەستاندا بن، پێیان ئەگوترێ: (معاهد) پەیمان لەگەڵکراو، هەروەک لەمەودوا باسی ئەکەین.

منداڵی کافرەکان کە لە پێش بلوغبوون ئەمرن، وەکو کافرەکانی گەورە ڕەفتاریان لەگەڵدا ئەکرێ لە دونیادا، بەڵام لە قیامەت، فەرموودەی ڕاستتر ئەمەیە: کە ئەو منداڵانە ئەچنە بەهەشت، والله أعلم.


سەرچاوەکان



478 بینین